حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوێنێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا تاوتوێی شه‌ڕی موسڵ و "یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی" شه‌ڕه‌كه‌یان كرد له ماوه‌یه‌كی نزیكدا.
به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: نوسینگه‌ی عه‌بادی، دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كردووه‌و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له شه‌ڕی موسڵ و پێشڕه‌وی هێزه‌كان كراوه له میحوه‌ره‌كاندا، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌شی راستی موسڵ به‌ته‌واوه‌تی و "یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی" شه‌ڕه‌كه.
عه‌بادی ژماره‌یه‌ك رێنمایی ئاڕاسته‌ی فه‌رمانده‌كان كرد بۆ به‌رده‌وامیدان به‌سه‌ركه‌وتنه‌كان و "یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه به‌خێرایی"، له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌گرنگی پاراستنی گیانی سه‌ربازه‌كان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
هێزه‌عێراقییه‌كان، چوار-ی ئه‌م مانگه، ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی باكوری رۆژئاوای موسڵ ده‌ستپێكرد، له ناوچه ئه‌حلیله به‌ره‌و هه‌رامات پێشره‌وییان كرد.
سێی ئه‌م مانگه، پۆلیسی فیدراڵی هێزی برده ناوچه‌كه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ناوچه‌كانی باكوری رۆژئاوای موسڵ بۆ رزگاركردنی گه‌ره‌كه‌كانی مشێفه و 17ی ته‌مووز.
19ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەبەشی راستی موسڵ بەدەستهێناوە.
هێزە عێراقییەكان حەوتی ئازاری رابردوو، كۆمەڵگەی حكومی و بینای چەندین فەرمانگەی دیكەیان لەبەشی راستی موسڵ كۆنتڕۆڵكردەوە، تائێستا له‌سه‌دا 70 ی به‌شی خۆرئاوای موسڵ-یان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه كه دوایین پێگه‌ی داعشه له‌شاره‌كه.